بەغداد - INA
سەرچاوەیەكی باڵا رایگەیاند: حكومەت فەرمانی بە لایەنە تایبەتمەندەكان كردووە كە بەدوای ئەو كەسانەدا بگەڕێن كە هاوڵاتیان ئیتزاز دەكەن لە بەرامبەر پێدانی كارتی دەنگدان.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: حكومەت ڕەتیدەكاتەوە هاوڵاتیان ئیبتزاز بكات لەسەر بابەتی چاودێری كۆمەڵایەتی لەبەرامبەر پێدانی كارتی دەنگدان. جەختیشیكردەوە: حكومەت بەدواداچوون بۆ ئەو كەیس و سكاڵایانە دەكات و ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو كەسانە دەگرێتەبەر كە پەیوەندییان بەو پرسەوە هەیە.
ئەو سەرچاوەیە وتیشی: حكومەت داوا لەو هاووڵاتیانە دەكات كە تووشی حاڵەتی ئیتزاز دەبن لە بەرامبەر پێدانی كارتی دەنگدان، ئاگادارییان بكەنەوە.