بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیران لەگەڵ بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشوو، ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بە دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، "محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران پێشوازی لە بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆک کۆماری پێشوو کرد".
ڕوونیشیکردەوە، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا باسیان لە بارودۆخی گشتی وڵات کرد لە بوارە جیاجیاکاندا، هەروەها گرنگی پتەوکردنی سەقامگیری سیاسی و ئەمنی، هەروەها ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنە کرا کە بڕیارە لە 18ی کانونی یەکەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت".
هەروەها ئەوەیش هاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو هەنگاوانە کرا کە حکوومەت لە جێبەجێکردنی ئەولەویەتەکانی بەرنامەکەی، هەروەها پلان و پڕۆژە گشتگیرەکانی وەبەرهێنان و خزمەتگوزاری کە لەخۆی دەگرێت، کە لەگەڵ خواستەکانی گەلی عێراقدا دەگونجێت، لەگەڵ پەیوەندی و پێکهاتە جۆراوجۆرەکانیان".