هەولێر -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە یان برێم كونسوڵی گشتیی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی كوردستان كرد.
لە راگەیەندراوێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا هاتووە "مەسرور بازرانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم پیرۆزبایی لە كونسوڵی گشتی كرد بە بۆنەی دەستبەكاربوونی باڵیۆزی نوێ كردوەو و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستوەو پشتیوانیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی لە پێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری پەیوەندیی دوولایەنە دەربڕیوە".
هەر بە پێی راگەیەندراوەكە، كونسوڵی گشتیی فەرەنسا، ئاماژەی بەوەداوە كە هەرێمی كوردستان پێگەیەكی گرنگ و تایبەتی لای سەرۆك و خەڵكی فەڕەنسا بەگشتی هەیە و خواستی وڵاتەكەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەكاندا دووپاتكردوەتەوە.
لە راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە "تاوتوێكردنی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە، بەشێكی دیكەی دیدارەكە بووە