بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆ، تاوتوێی پڕۆژەیەك بۆ بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆ كرد بۆ دانانی كۆنتڕۆڵی نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل.
لە ڕاگەیەندراوێكدا لە وەزارەتی ناوخۆ، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، ئەمڕۆ ٢٦مین كۆبوونەوەی دەستەی ڕای سەرپەرشتی كرد، كە تیایدا چەند بابەتێك تاوتوێ كران، لەنێویاندا بەرنامەی حكومەت بۆ ساڵی 2024 سەبارەت بە پەرەپێدانی تواناكانی هێزە سنوورییەكان، بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان، پەنابەری زۆرەملێ، و دروستكردنی مەفرەزەی بەرگری نوێ".
ئاماژەی بەوەشكرد، "شەمەری ڕێنمایی داوە، بەپێی ڕێنماییەكانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكوەزیران، پەلە بكرێت لە پەسەندكردنی سیستەمی پارەدانی ئەلیكترۆنی لە بەشە خزمەتگوزارییەكانی وەزارەتەكەدا".
ئامادەبووان تاوتوێی پڕۆژەیەكیان بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ كرد بۆ دانانی كۆنتڕۆڵی نوێ بۆ هاوردەكردنی ئۆتۆمبێل، هەروەها تەوەرەكانی تری كارنامەی ئەم كۆبوونەوەیە و وەرگرتنی بڕیاری گونجاو لەو بارەیەوە.