عەدنان درجال لەگەڵ خولی ئیسپانیا باس لە پەرەپێدانی تۆپی پێی عێراق دەكات

وەرزش
  • 29-11-2023, 14:08
  • +A -A

    بەغدا - INA
    فیدراسیۆنی تۆپی پێی ناوەڕاستی عێراق كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ خولی ئیسپانی ئەنجامدا و تاوتوێی واقیعی یارییەكە و ڕێگاكانی باشتركردنی كرد.
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاگەیەندراوێكی فیدراسیۆنی تۆپی پێ، كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە، “عەدنان درجال، سەرۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق و محەمەد ناسر ئەندامی فیدراسیۆنەكە، چەندین دیدار و وۆرك شۆپی جیاوازیان لەگەڵ خولی ئیسپانیا (لالیگا)، و كۆبوونەوەكان بۆ ماوەی ١١ كاتژمێر بەردەوام بوون، لە ماوەی چەند ماوەیەكدا، ڕوونكردنەوەیەكی وردی لەبارەی پرۆسەی پەرەپێدانی دامەزراوە وەرزشییەكان و چۆنیەتی بەڕێوەبردنی پرۆسەی كارگێڕی و ڕێكخراوەیی كۆمەڵەكە و پێشبڕكێكان لەخۆگرتبوو.
    هەر بەپێی راگەیندراوەكە ئەوەیش هاتووە كە ، كۆبوونەوەكانی نێوان هەردوولا بریتی بوون لە گفتوگۆكردن لەسەر لایەنە داراییەكان و نوێترین بەرهەمە تەكنەلۆژییەكان كە لالیگا لە بەڕێوەبردن و ڕێكخستنی ڕكابەرییەكانی خولی ئیسپانیا بەكاریدەهێنن، هەروەها كۆبوونەوەكان لە كەشێكی لێكتێگەیشتن و گوێگرتن لە زۆر دیدگا بۆیان زاڵبوون بگەنە ئەو هاوبەشیانەی كە خزمەت بە پێشبڕكێكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق دەكەن و پەرەی پێدەدەن".