لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕێككەوتن لەسەر كەمترین مووچەی فەرمانبەران ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 29-11-2023, 11:42
  • +A -A

    بەغدا - INA - ویسام مەلا
    ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان ڕێككەوتنێكی لەگەڵ حكومەت سەبارەت بە كەمترین مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند.
    سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمان ، عەتوان عەتوانی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: “لیژنەی دارایی میوانداری لیژنەی فەرمانی دیوانیە (24)ی پێوەندیدار بە تەرازووی مووچەی كرد بۆ ئەوەی بزانن ئەو هەنگاوانەی ناوە و چ زیادكردنێك دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت لە كاتی جێبەجێكردنی یاساكەدا”.
    ڕوونیشیكردەوە، "ئەو تەرخانكردنانەی كە ئەو فەرمانبەرە وەریدەگرێت بەپێی بڕیارەكانی حكومەتە"، ئاماژەی بەوەشكرد، "لیژنەی دارایی لەگەڵ لیژنەی فەرمانی دیوانییە كە بەرپرسە لە پێوەرەكانی مووچە ڕێككەوتووە كە كەمترین مووچە 425 هەزار دینار بەرەو سەرەوە بێت".
    عەتونی دووپاتی كردەوە، “ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ ماوەی سێ ساڵ دەنگی لەسەر بودجە دا، ئێمەش ئامۆژگاری حكومەتمان كرد كە پێش كۆتایی ساڵ خشتەكان بنێرێت بۆ ئەوەی دەنگیان لەسەر بدات، حكومەتیش مافی خۆیەتی هەر بڕگەیەك هەموار بكاتەوە”.