سەرۆك وەزیران دەزگا فەرمییەكان راسپارد بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی هاوپشتی لەگەڵ گەلی فەلەستین

سیاسی
  • 29-11-2023, 10:40
  • +A -A

    بەغدا - INA
    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران هەموو دامودەزگا فەرمییەكانی راسپارد بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانی هاوپشتی لەگەڵ گەلی فەلەستین.
    ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە، “محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ، سەرجەم دامودەزگا فەرمییەكانی راسپارد كە ڕۆژی جیهانی هاودەنگی لەگەڵ گەلی فەلەستین، ئەمڕۆ، چوارشەممە، كە هاوتایە لەگەڵ بیست و نۆی تشرینی دووەم، ساڵی ٢٠٢٣، هاوكاتە لەگەڵ بڕیارنامەی كۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان (٤٠/٣٢ ب) لە ساڵی ١٩٧٧.”
    محەمەد شیاع سودانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پێشتر جەختی لەسەر پێویستی كۆتاییهێنان بە كارە ئارەزوومەندانەی دەسەڵاتی داگیركەر لە دژی خەڵكی سڤیلی بێ بەرگری لە غەززە كردبووەوە.
    داوای لە هەموو وڵاتانی جیهان كرد "كۆتایی بە ئازارەكانی غەززە بهێنن و ئەوەی لە ئەنجامی دەستدرێژیەكانی ئەم دواییەدا تووشی بوون".