بهغدا-INA - فاتیمە ڕەحمە
ئەمڕۆ سێشەممە، وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، لیوا یەحیا ڕەسووڵ، میکانیزمی ئامادەکردن و ناردنی هاوکاری بۆ کەرتی غەززەی ڕوونکردەوە، هاوکات ئاماژەی بەوەدا کە فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، محهمهد شیاع سودانی، داوایی کردنەوەی پردێکی ئاسمانی بەردەوامی کردووه.
ڕەسووڵ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند“ عێراق 5 ژەم یارمەتی بۆ کەرتی غەززە ناردووە، دواهەمینیش نزیکەی 20 تۆن پێداویستی پزیشکی لەخۆگرتبوو، ههروهها فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان داوایی کردنەوەی پردێکی ئاسمانی بەردەوام كردووه بە مەبەستی ناردنی یارمەتی بۆ گەلی فەلەستین لە کەرتی غەززە.
ڕوونیشیکردەوە" میکانیزمی ناردنی ژەمەکان بە هەماهەنگی نێوان دەسەڵاتدارانی عێراق و میسر بەمەبەستی وەرگرتنی ڕەزامەندی ئەنجامدەدرێت، هەروەها گەیاندنی کەل وپهلهكان لەژێر چاودێری مانگی سووری عێراقی و میسری و فەلەستینی دهبێت، وژەمەی ئامادەکراوەکان هەیە وکاریش دەکرێت بۆ ئامادەکردن و ناردنیان.
وتهبێژی فهرماندهی گشتی وتی: دوای هەماهەنگی لەگەڵ مانگی سووری فەلەستینی و میسری، کەل وپهله فریاگوزاری و پزیشکیهكان ئامادە دەکرێت بۆ ئەوەی بزانرێت چ کەرەستەیەک پێویسته دابینکرێت .