بهغدا-INA
ئهمڕۆ سێ شهممه، شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕایگەیاند، دەزگای هەواڵگری نیشتمانی توانی تۆڕێکی نێودەوڵەتی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان دهستگیر بكات.
شانەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگهیاندووه" لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان بۆ بەدواداچوون بۆ تۆڕەکانی قاچاخکردنی ماددە هۆشبەرەکان و بە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی جۆری کە ڕێگە بە دەزگای هەواڵگری نیشتمانی عێراق دەدات یەکێک لە تۆڕە نێودەوڵەتییەکانی قاچاخچێتی دهستگیر بكات.
ئاماژەی بەوەشکرد" تۆڕەکە ڕووخێندرا و بڕێکی زۆر مادەی هۆشبەری لەبەردەستدا بوو کە هەوڵیدا لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی عێراق دابەشی بکات، لەوێ دەستگیرکراوەکان و کەلوپەلەکانی دەستبەسەرداگیراو ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری و یاسایی تایبهتمهند کران.