بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند، ڕێکەوتنێک لە نێوان عێراق و ئێران ئەنجامدراوە بۆ گواستنەوەی سەردانکەران لە تارانەوە بۆ کەربەلای پیرۆز بهڕێگەی جۆرا جۆرهوه.
لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتەکەدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە هاتووه: ئەو ڕێککەوتنەی کە کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسنی عێراق ئەنجامدراوە، بەپێی ڕێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران بووه، و لهژێر چاودێری و بەدواداچوونی وەزیری گواستنەوە ڕەزاق موحەیبس سەعداوی ئهنجامدراوه،و بەپێی رێكهوتنهكه سەردانکەران بۆ ئیمام حسێن (سڵاوی خوای لێ بێت) دهگوازرێنهوه بۆ دهروازهی شهلامچه و دواتر بۆ وێستگەی شەمەندەفەری بەسرە، لەوێشەوە بۆ کەربەلای پیرۆز بە بەکارهێنانی شەمەندەفەرەکانی کۆمپانیای گشتی بۆ هێڵی ئاسنی عێراق.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" لە ڕێککەوتنی نێوان هەردوو وڵاتدا هاتووە کە گەشتەکان هەفتانە یەک گەشت دەبێت، بۆ ماوەی تاقیکردنەوەیەک بۆ ماوەی ساڵێک، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ هێڵی شەمەندەفەری داهاتوو بۆ گواستنەوەی سەردانکەران و گەشتیاران لە نێوان عێراق و ئێراندا.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە"محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران هەفتەی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەسەر پڕۆژەی بەستنەوەی هێڵی ئاسنی بەسرە - شەلامجە بۆ گواستنەوەی سەرنشین و سەردانکەران ئەنجامدا، کە بۆ ئەو مەبەستەش لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا بەردی بناغەی دانرا.