بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، قاسم ئهعەرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی، جهختیکردەوە کە ئامانجی ستراتیژی حکومەتی عێراق داخستنی کەمپی هۆلی سوریایە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لە نووسینگەی خۆی پێشوازی لە نەسیر مەمەدۆڤ باڵیۆزی ئازەربایجان لە بەغدا کرد”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه" ئهعەرەجی لەگەڵ باڵیۆزی ئازەربایجان باسی بارودۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکەی کردووە، هەروەها ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەل و دوو وڵاتی دۆست بکات، لە سهرهەموو ئاستەکان.
عەرەجی جەختی لەوە کردووەتەوە، بەپێی كهئامانجی ستراتیژی حکومەتی عێراق داخستنی کەمپی هۆلی سوریایە، چونکە مانەوەی ئەو کەمپە مەترسییەکی ڕاستەقینە بۆ سەر ئاشتی جیهانی دروست دەکات، ئاماژەی بەوەشکرد کە توندڕەوی ڕكمانیهكه بۆ وڵاتان و گەلان، و هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت یەکبخرێن بۆ لابردنی ئەم ڕكمانیه مەترسیدارانه.
لهلای خۆیهوه باڵیۆزی ئازەربایجان ڕایگەیاند" وڵاتەکەی ئەزموونی هەیە لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و سپیکردنەوەی پارە، و بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوی لە هاوکاریکردنی عێراقە، بۆ ئاڵوگۆڕکردنی ئەزموون و زانیاری، بە شێوەیەک کە بەشداربێت لە بەهێزکردنی سەقامگیری جیهانی.
عامری سهردانی ناوچهی سنووری قائیم دهكات