بەغداد/ INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە تۆڕێکی دەستگیرکردووە کە گەمەیان بە نرخی دۆلار دەکرد.
بەڕێوەبەرایەتیەکە لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" پاش بەدەستهێنانی زانیاری ورد دەربارەی کۆمەڵەچەتەیەک کە گەمەیان بەنرخی دۆلار کردووە لەدەرەنجامی حەواڵەکردن و کڕین وفڕۆشی دۆلار بەپێچەوانەی ڕانماییەکانی بانکی ناوەندی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری وئاسایشی بەغداد هەستا بە چوونەناو کۆمپانیایەکی ئاڵوگۆڕی دراو لەناوچەی کەڕڕادە لەبەغداد، وتیشی کە لەدەرەنجامی پڕۆسەکەدا 5 تۆمەتبار دەستگیرکران و ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدارکران.