بەغداد/ INA
وەزیری داد خالد شوانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە فەرمانیدا بە کردنەوەی خولی شیاندن بۆ بەشەکانی چاکسازی.
بەیاننامەی وەزارەتدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت، هاتووه" وەزیری داد خالد شوانی سەردانێکی مەیدانی کردبۆزیندانی ناوەندی لەعیماڕە بۆ ئاشنابوون بەڕەوشی خزمەتگوزاریەکان وبارودۆخی زیندانیان.
وتیشی شوانی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ بەڕێوەبەری زیندان و فەرماندە ئەمنیەکانی زیندانەکە کرد.
هەروەها شوانی فەرمانیدا بە دابینکردنی سەرجەم پێداویستیەکانی پەرەپێدانی فەرمانگەکانی چاکسازی ، پێداگریشی کرد لەسەرئەوەی پاش تەواوبوونی ماوەی زیندانیکردنیان پێویستە زیندانیان ببنە ئەندامی کارا لەکۆمەڵگادا،وئێستاش پێویستە خزمەتگوزاری تەندروستییان بۆ دابینبکرێت و لە نەخۆشیە گوازراوەکان بپارێزرێن.