بەغداد/ INA
وەزارەتی نەوت ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختیکردەوەلەوەی کە پڕۆژەی کۆمپانیای تۆتال وزەیەکی زۆری بەرهەمهێنان دابیندەکات، و کۆتایی بەدۆسیەی گازی سووتاولەپێنج کێڵگەدا دەهێنێت.
بریکاری وەزارەتی نەوت باسم محهمهد خزەیڕ بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند" بەرهەمهێنانی نەوت و گازلەکێڵگەکانەوە پێویستی بە قەرەبووکردنەوەی وەزە پەستێوراوەکان هەیەلەمیانەی پڕۆسەکەدا، پێداگریشی کرد لەوەی کە پێویستە لەشوێنی پاڵەپەستۆکەدا ئاوی تیا بخزێنرێت.
هەروەها وتی کە پڕۆژەکانی خزاندنی ئاولەعێڕاق بەهۆی ستڕاتیژیەتی پێشوو و بودجەی دارایی و بارودۆخی سەخت کەعێڕاقی پێداتێپەڕیبوو دواکەوتنی بەخۆوەبینیوە، وەزارەتیش تێڕوانینی خۆی هەیە لە دامەزراندنی پڕۆژەی خزاندنەکەبەبەکارهێنانی ئاوی دەریا، لەمبوارەشدا وەزارەت هەستابە حەواڵەکردنی 4 پڕۆژە بە کۆمپانیای تۆتاڵی فەڕەنسی.
ڕوونیشی کردەوەکە کەئەم پڕۆژانە پڕۆژەی پەڕەپێدانی گازی ئەرتاوی و پڕۆژەی گازی ئەرتاوی و پڕۆژەی خزاندنی ئاوی دەریاوپڕۆژەی وزەی خۆر بە هێزی هەزارمێگاوات دەگرێتەخۆ.
ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەم پڕۆژانە لە میانەی ئەوکۆبوونەوانەدا بڕیاری لەسەردرا بۆ کەلەگەڵ کۆمپانیای تۆتاڵدا گرێدرا.