بەغداد/ INA ئامینە سهلامی
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێبوون و شارەوانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە بەم نزیکانە یەکێک لەودوو پڕۆژەیەی لابردنی قەرەباڵغیەکان دەکرێتەوە.
وتەبێژی وەزارەت نەبیل سەفاڕ بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند" پڕۆژەکانی وەزارەت لەهەموو کەرتەکانی ڕێگاوبان و ئاوەڕۆو شارەوانی و نیشتەجێ بەردەوامن ، وەزارەت چەند پڕۆژەیەکی ئاوەڕۆی کردووەتەوە لەوانە وێستگەی سوێرە وچەند پڕۆژەیەکی دیکە.
وتیشی کە پڕۆژەکانی ئاو بەردەوامن ووێستگەی ئاوی دجێل و وێستگەی ئاوی کوت کراونەتەوە، پڕۆژەی ئاوی بەغدادی
لەئەنباڕیش خەریکە کۆتایی پێبێت، پڕۆژی ئاوی تازە لەکرکوک کەلەسەروبەندی تەواوبووندایە.
هەروەها پڕۆژی شیاندنەوەی دەروازەی بەغدا،،کوت ،بسمایە، بەمزوانە کۆتایی دێت، پڕۆژەی دەروازەی دیالە بەغدادیش گەیشتووەتە کۆتاییەکانی و سەرجەم ئەمپڕۆژانە لەداهاتوودا تەواودەبن و دەکرێنەوە.