دارایی بەشی دووەمی قەواڵەکانی ئاوەدانکردنەوە بەبەهای یەک ترلیۆن دینار ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 28-11-2023, 12:44
  • +A -A

    بەغداد/INA
    وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ ڕۆژی  سێشەممە بەشی دووەمی قەواڵەکانی ئاوەدانکردنەوەی بەبەهای زیاتر لە یەک ترڵیۆن دینار ڕاگەیاند.
    وەزارەتلەبەیاننامەکەدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەبەر زۆری داواکاری لەسەر قەواڵەی نیشتیمانی وپڕبوونەوەی نووسراوەکانی بەشی یەکەم وەزارەت بەنیازە بەهەماهەنگی لەگەڵ بانکی ناوەندی عێڕاقی بەشی دووەمی قەواڵەی ئاوەدانکردنەوە بەبەهای 1٫5 دەربکات.
    وتیشی کە ئەم ڕێکارە بەگوێرەی بەرنامەحکومیەکە بەڕێوەدەچێت کەپەیوەندی بە پتەوکردنی لایەنەکانی گەشەپێدان و وەبەرهێنانەوەهەیە، جگەلەوەش هەوڵێکە بۆ پەڕەپێدانی ستڕاتیژی نەختینەیی و دارایی وڕەخساندنی دەرفەتەبۆ هاووڵاتیان تاکو بەشداربن لە چالاکیە ئابووریەکاندا.
    ئاماژەشی بەوەکرد کە ئەم قەواڵانە بە دڵنیایی وەزارەتی داراییەوە بەڕێوەدەچن.
    ئەمەو وەزارەت داوای لە وەبەرهێنەران و هاووڵاتیان کرد کە ئەم دەرفەتە بقۆزنەوەو دەسپێشخەری بکەن بۆ سوودوەرگرتن لەم دەرفەتەی وەبەرهێنان.
    هەروەها ڕایگەیاند کە بەشی دووەمی قەواڵەکان بەبەهای ترلیۆنێک و نیودینارەوبەدوو بەش دەڕەخسێنرێت:( یەکەمیان 500٫000 دینارە و سووەکەی ٪6 دووەمیشیان 1000٫000دینارە بەسووی 8٪ یەو بۆماوەی چوارساڵە.