ره‌وشی کەشوهه‌وای عێڕاق بۆ رۆژانی داهاتوو

ناوخۆ
  • 28-11-2023, 12:36
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوایبۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
    بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سبەی ڕۆژی چوارشەممە لەناوەڕاست ساف دەبێت و لەباکووریش پەڵە هەوردەبێت، لەباشووریش ساف وهەندێک هەوردەبێت، پلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست و باکوور نزیک ڕۆژی پێشتردەبن.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوەڕاست و باشوور ساف دەبێت ولە باکووریش ساف و پەڵەهەوردەبێت، پلەکانی گەرماش لەباشوور لەڕۆژی پێشتر بەرزتردەبنەوە.
    ڕۆژی هەینیش لەهەردوو ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور ساف دەبێت ولەباکووریش ساف وهەندێک هەوردەبێت، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست بەرزدەبنەوە، لە باکوورو باشووریش نزیک ڕۆژی پێشترەبن.
    ڕۆژی شەممەش لەناوەڕاست ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش نزیک ڕوژی پێشتردەبن، لە هەردوو ناوچەی باکووروباشووریش ساف وهەندێک هەوردەبێت ، پلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە .