بهغدا-INA
سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت، سهید عەمار حەکیم، جەختی لە گرنگی هێزەکانی حهشدی شهعبی کردەوە وەکو پێویستیەکی ستراتیژی کە عێراق لە مەترسییەکان دەپارێزێت.
سهید حەکیم لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووه" بەشانازییەکی زۆرەوە ساڵیادی پەسەندکردنی یاسای حهشدی شهعبی دەکەینهوه، چونکە پەسەندکردنی ئهم یاسایه بۆ ئەم دامەزراوە، گرنگییەکەی سەلماندوە كه پێویستی بە شێوەیەکی فەرمی و یاسایی ههیه.
ئاماژەی بەوەشکرد: گرنگترین ئامانجی هەوڵەکانمان لە دەرکردنی ئەم یاسایە ئەوە بوو سەرەتا دەستەبەرکردنی مافی ئەو چەکدارانە بوو کە ئەندامی ئەم دامەزراوەیەن، هەروەها چەسپاندنی ئهم گرنگیه بە دامەزراوەیەکی فەرمی لەژێر فەرمانی فەرماندەیی سەرۆکی هێزە چەکدارەکان بۆ پاراستنی دەوڵەت و سیستمە سیاسیەکەی.
سەرۆکی هاوپەیمانی هێزەکانی دەوڵەت وتی: لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر گرنگی هێزەکانی حهشدی شهعبی دەکەینەوە وەکو پێویستییەکی ستراتیژی كهلەگەڵ پێکهاتە ئەمنی و سەربازییەکانی دیکەیکە، عێراق لەمەترسی و ئهو هەڕەشانهی دەپارێزێت کە ڕەنگە ڕووبەڕووی بێتەوە، لەم بۆنەیەدا جەخت لەسەر پێویستی جێبەجێکردنی ئەم یاسایە بە تەواوی ورد دهكهینهوه لهگهڵ کۆتاییهێنان بەهەر كارێك کەببێته هۆی پێشێلكردنی”.