بهغدا-INA
چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەی خولیی خۆی بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وهزیران ئەنجامدا، وتێدا کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێی نوێنەران خرانەڕوو.
لە ڕاگەیەندراوێکی چوارچێوەی هەماهەنگی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" دوێنێ شهو، چوارچێوەی هەماهەنگی ١٧٦هەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران ئەنجامدا، و تێدا پرسی ئهنجامدانی ئامادهكاریهكانی هەڵبژاردنه ناوخۆییەکان تاوتووێ کران، هەروەها ناوەکانی کاندیدکراو بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێی نوێنەران لهگهڵ پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە خرانهروو.
لهكۆبوونهوهكهدا چوارچێوەی هەماهەنگی جەختی لهسهر گرنگی پاراستنی شایستەکانی داهاتوو، بەتایبەت شایستەی هەڵبژاردن كردهوه، و ئامادەبووان بە کۆی دەنگ هاوڕابوون لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وهەڵبژاردنی کەسایەتییەک کەلهگهڵ سروشتی ئەرکەکانی پۆستهكه و ئەو تەحەددایانەی کە ڕووبەڕووی وڵات دەبێتەوە لە قۆناغی ئێستادا گونجاوبێت، ههروهها وتی" كهچوارچێوەی هەماهەنگی ناوی کاندیدەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە فەرمی لەلایەن هێزە سیاسیه سوننەکانەوە وەرگرتووه و لهدوایی لێكۆڵینهوه هەڵوێستی لەسەر دەبێت، هەروەها ئامادەبووان جەختیان لە بەردەوامی ئامادەکارییە پێویستەکان کردەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكاتی دیاریکراودا.
چوارچێوەی هەماهەنگی داوای کرد "کێبڕکێ لەسەر بنەمای بەرنامەی خزمەتگوزاری و دابینکردنی دیدگای واقیعی بۆ خزمەتکردنی پارێزگارەکان بێت.
سەبارەت بە پرسی فەلەستین، چوارچێوەی هەماهەنگی" داوای بەردەوامی ئاگربەستی ئێستا بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی هەمەلایەنە، ئاوەدانکردنەوەی غەززە و فریاگوزاری بۆ ئاوارەکانی کرد.