بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەوەزیری دەرەوەی بەڕیتانیا دەیڤد کامیرۆنەوە پێگەیشت کە تیایدا تاوتوێی لایەنە جۆراوجۆرەکانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد هەروەها بەڕێز کامیرۆن بانگهێشتنامەیەکی لە بەڕێز سەرۆک وەزیرانی بەریتانیاوە پێشکەش بە بەڕێزیان کرد بۆ سەردانیکردنی بەریتانیا لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لهراگهیندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههوڵی عێراقی ناردووه راگهیاندووه" لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە باس لە بارودۆخی ئەمنی و سیاسی ناوچەکە و پێشهاتەکانی پرسی فەڵەستین کرا و جەخت کرایەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوونی ئاگربەست و کارکردن بۆ ڕاگرتنی هێرشەکان و ڕێگریکردن لە فراوانبوونی ململانێکان.
سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بە پابەندبوونی حکومەتی عێراق کرد بۆ پاراستنی ڕاوێژکارانی سەربازی کە لە عێراق بوونیان هەیە و دووپاتی کردەوە کە عێراق هەموو جۆرە پێشێلکارییەکی سەروەری ڕەت دەکاتەوە لە ژێر هەموو بارودۆخێکدا.
لای خۆیەوە کامیرۆن جەختی لە پەرۆشی حکومەتی بەریتانیا کردەوە بۆ دامەزراندنی باشترین پەیوەندی دوولایەنە لەگەڵ عێراق و فراوانکردنی ئاسۆی هاریکارییەکان بۆ سوودگەیاندن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکان و پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.