به‌غدا ـ INA
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری وه‌زیری ناوخۆ دووپاتیكرده‌وه كه وه‌زاره‌ت رژده له‌سه‌ر نه‌هێڵانی گه‌نده‌ڵی و گه‌راندنه‌وه‌ی پرسی ئه‌منی.
وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه، راگه‌یاندووه" شه‌مه‌ری له‌كۆنگره‌ی ساڵانه‌ی ئاژانسی وه‌زاره‌ت بۆ كاروباری پۆلیس ئاماده بووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه وه‌زیری ناوخۆ راگه‌یاندووه" ئامانجی سه‌ره‌كی وه‌زاره‌ت نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و گه‌راندنه‌وه‌ی هه‌یبه‌تی پۆلیس و یاسایه و وه‌رگرتنه‌وه‌ی پرسی ئه‌منی به‌غدا و پارێزگاكانه.