به‌غدا ـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی نەوت دووپاتی کردەوە كه داهاتی به‌رهه‌می نه‌وتی بۆ مانگی تشرینی یەکەم 9 ملیار و 593 ملیۆن دۆلار بووە.
وەزارەتی نه‌وت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، راگه‌یاندووه " بەپێی ئاماری کۆتایی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)، بڕی هەناردەکردنی نەوتی خاو (109) ملیۆن و (545) هەزار و (589) بەرمیل بووە، وداهاتیشی (9) ملیار و (593) ملیۆن و (643) هەزار دۆلار بووه.
هه‌روه‌ها وتی" کۆی بڕی هەناردەکراوی نەوتی خاو بۆ مانگی تشرینی یەکەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق (108) ملیۆن و (50) هەزار و (360) بەرمیل بووە"، لەکاتێکدا ئەو بڕە هەناردەکراوە لە كێڵگه‌كانی گه‌یاره‌وه یەک ملیۆن و (٥٠١) بەرمیل بووە، وبری ئه‌و نه‌وته‌ی كه هەنارده‌ی ئوردن كراوه (٤٦٤) هەزار و (٧٢٨) بەرمیل بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد" تێکڕای نرخی یەک بەرمیل (87,577) دۆلار بووە، و ئه‌و نه‌وته‌ی كه هەناردەکراوە لەلایەن (38) کۆمپانیای نێودەوڵەتی جیاوازه‌وه لە بەندەرەکانی بەسرە و خۆر زوبەیر، وشوێنه‌كانی تر‌و کۆگای هاوچه‌رخی کەرکوک به‌رێگای تانکەره‌كان، و لە کێڵگەی قەیارە بارکراوه وهه‌نارده‌كراوه.