بهغدا ـ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیرانی دووپاتیكردهوه کە دەزگاکانی دەوڵەت بە هەموو پێکهاتە مەدەنی و ئەمنییەکانیانەوە، ڕۆڵی خۆیان بۆ سەرکەوتنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەگێڕن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ( INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەممەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران پێشوازی لە سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان و سەرۆکی ئیدارەی هەڵبژاردنەکان کرد.
ههروهها وتی" سەرۆک وهزیران ئاگاداری کورتەیەکی بوو سهبارهت به دوایین ئامادەکارییەکانی کۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان کە بڕیارە لە 18ی کانوونی دووەمی داهاتوو ئەنجام بدرێت، و تەواوکردنی سەرجەم مەرجە سەرەتاییەکان بۆ پڕۆسەی هەڵبژاردن، بۆ دەستەبەرکردنی هەڵبژاردنێکی دادپەروەرانە و بێلایەنانە کە لە ئاست خواستەکانی بێت.
بهپێی راگهیندراوهكه سودانی جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەزگاکانی دەوڵەت بە هەموو پێکهاتە مەدەنی و ئەمنییەکانیانەوە، بە تەواوی ڕۆڵی خۆیان دەگێڕن بۆ سهرخستنی ئەم شایستە دەستوورییە گرنگە.