بەغداد/ INA
دەسپاکی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە تۆمەتبارێک دەستگیردەکات کەخۆی وەک بەڕێوەبەر لەنووسینگەی سەرۆک وەزیران ناساندووە.
فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی فیدڕاڵی لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" بەڕێوەبەرایەتی لێکۆڵینەوەی بەغداد تیمێکی پێکهێنا بۆ بەدووداچونی ئەم بابەتە وپەیداکردنی زانیاری کەلەلایەن کەسانێکەوە بەدەستهێنران کە یەکێکیان داوای 13 هەزاردۆلاری کردووە بەرامبەربەوەی کە بیکاتە بەڕێوەبەر لەفەرمانگەیەکی شاری ئەنباڕدا.
پاش بەدەستهێنانی زانیاری تەواو و وەرگرتنی فەرمانی دادوەری تیمەکە بۆسەیەکیان نایەوە ولەگەڵ هەواڵدەرەکە چوونە شوێنی مەبەست ودەرەنجام توانیان لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکە تاوانبارەکە بگرن.
هەروەها وتیشی لەدەرەنجامی پڕۆسەکە یەکێک لە یاوەرانی تۆمەتبارەکەش دەستگیرکرا کەچوار مۆبایلی پێبووە.
بەیاننامەکە وتیشی کە تیمەکە هەستان بە ڕێکخستنی پەڕاوێکی یاسایی بۆ بابەتەکە کە بەپی مادەی بڕیاری 160ی ساڵی 198 وەرگیراو سەرجەم کەلوپەل و تاوانبارەکە خرانەبەردەم دادوەر.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد