سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان: پێشوازی له‌گه‌رانه‌وه‌ی وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ين

سیاسی
  • 27-11-2023, 15:42
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA
    نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌گه‌رانه‌وه‌ی وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ وه‌زاره‌ت ده‌كات.
    له‌په‌یامێكدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كه‌نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاندووه‌" پێشوازى له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ى به‌ڕێز شۆڕش ئيسماعيل، وه‌زيرى كاروبارى پێشمه‌رگه‌ بۆ سه‌ر كار و ئه‌ركه‌كه‌ى له‌ وه‌زاره‌ت ده‌كه‌ين. هه‌نگاوێكى دروست و گرنگه‌ و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ به‌ڕێوه‌چوونى باشترى پرۆسه‌ى چاكسازى و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ ده‌خوازين و هه‌موو پشتگيرييه‌كى لێده‌كه‌ين.
    هه‌روه‌ها له‌به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی راگه‌یاندووه‌" دۆخى هه‌رێمى كوردستان و ئاڵنگارييه‌كان له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌ به‌گشتى وا ده‌خوازێت لايه‌نه‌ سياسييه‌كان، به‌تايبه‌تى پارتى و يه‌كێتى، ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوانيان پته‌وتر بكه‌ن و بگه‌نه‌ لێكگه‌يشتنى هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنى ناكۆكييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان. له‌م پێناوه‌دا‌ ئێمه‌ له‌ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌وڵ و كۆششى به‌رده‌وامدا ده‌بين.