بەغداد/ INA
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێڕاقی عەلی عەللاق ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ڕەتیکردەوەکە دیناری کۆگەکراوی عێڕاقی دابێتی لەکەمی ، هەروەها بارستایی نەختینەییشی دیاریکرد و پلانێکیشی ئاشکراکرد بۆ هەنگاونان بۆ وەرگرتنی ئەلکتڕۆنی.
عەللاق لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی باری دارایی عێڕاق بەشێوەیەکی گشتی پشت بە داهاتەکەی دەبەستێت، وئێستا لەحاڵەتێکی باشدایە ئەویش لەبەر بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار.
وتیشی شتێکی ئەرێنیە کەحکومەت بەم ئاڕاستەیەدا دەڕوات و کۆششەکان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە چڕکراونەتەوە، ژمارەیەکی زۆر پڕۆژەهەن کەپێشووتر وەستابوون بەڵام کارکردن بەردەوامە لە بەگەڕخستنی پڕۆژەکان ، بەتایبەتی ئەوپڕۆژانە سەربە ژێرخانی ئابووری و خزمەتگوزاریەکانن، حکومەتیش گرنگیەکی زۆر بەم لایەنە دەدات.
جگەلەوەش بزاوتێکی چڕهەیە بۆ پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و چەندین کۆمپانیا لەسەروبەندی ئەوەدان ئەوپڕۆژانەدەستپێبکەن.
هەروەها عەللاق وتی ئاماژەی ئەرێنی هەن بۆ سەقامگیری و جێگیربوونی باری نەختینەیی لەوڵاتدا، بارستایی نەختینەییش دەگاتە نزیکەی 100 ترلیۆن دینار ، کە 70٪ یان بۆ مامەڵەکردنە.
جەختیلەوەش کردەوەکە دروستکردنی بەخشەری ئەلکتڕۆنی دیاردەی ئابووری نەختینەیی کەمتر دەکاتەوەکەکاریگەریەکی نەرێنی بەسەر ئابووری عێڕاقداهەیە، لەچەندین ئاستیشدا
ئاڕاستەکان لەئارادان بۆ هەماهەنگی لەنێوان حکومەت و بانکی ناوەندی بۆ فراوانکردنی پڕۆسەی وەرگری ئەلکتڕۆنی.