هه‌ولێرـINA
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌یان برێم كونسولی گشتی نویێ فه‌ره‌نسا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه راگه‌یاندووه" ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ يان برێم كونسولى گشتيى نوێى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوون، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى خۆى و لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها خواستى هه‌رێمى كوردستانى بۆ بره‌ودانى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه برێم خۆشحاڵيى خۆى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسولى گشتيى نوێى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى دۆستایه‌تی و په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكاريى هاوبه‌شى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا فراوانتر بكات. به‌ڕێزيان هه‌روه‌ها جه‌ختى له پابه‌نديى فه‌ره‌نسا بۆ پشتگيرى له هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه بيروڕايان گۆڕييه‌وه.