بەغداد/ INA
سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە ئاشکرایکرد کە فەرمانێکی دیوانی دەرکرا بۆ پێکهێنانەوەی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی.
سەرچاوەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە بە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران و پاشانیش بە فەرمانی دیوانی ژمارە 148 و نووسراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیران ژمارە 7/6715/م،ر، و لە 26ی مانگی نیسانی ساڵی 2023 بڕیاردرا بە پێکهێنانەوەی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بەسەرۆکایەتی لیوای فڕۆکەوان تەحسین ئیبڕاهیم سادق.
وتیشی کە لیوا یەحیا ڕەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان دەبێتە جێگری سەرۆکی شانەکە و عەمید میقداد میری حەسەنیش کە وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆیە دەبێتە وتەبێژی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی.
پاڵەوانیەتی نێودەوڵەتی شەترەنج بەكۆتا هات