بەغداد/ INA
وەزیری داد خالدشوانی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە چەند فەرمانێکی دەربارەی زیندانی ناوەندی بەسڕە دەرکرد.
بەیاننامەی وەزارەتی داد کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی وەزیری داد خالدشوانی سەردانێکی بۆ زیندانی ناوەندی بەسڕە کرد بۆ شارەزابوون لە بارودۆخی زیندانیان وبەدووداچونی کێشەیاسایی و مرۆییەکانیان، هەروەها لە سەردانەکەدا بەشەکانی ڕاهێنان و تەکنیکی و هونەری کردەوە.
وتیشی کە وەزیری داد گوێی گرت لە زیندانیان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ، لێژنەکانی مافی مرۆڤیشی لەوەزارەت ڕاسپارد بۆ
سەردانیکردنی زیندانی ناوەندی لەبەسڕە.
ئەمەو وەزیری داد چاوی کەوت بە پاسەوانەکانی زیندانەکەو بەڵێنیداپێیان بەوەی کە کاربکات بۆ دابینکردنی پارچە زەوی بۆیان.