بەشێکی دیکە لە یارمەتی مرۆیی بەرەو غەززە بەڕێکەوت

ناوخۆ
  • 27-11-2023, 11:32
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وتەبێژی فەرمی فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکان لیوا یەحیا ڕەسول ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بەڕێکەوتنی بەشێکی دیکەی لە یارمەتی مرۆیی بۆغەززە ڕاگەیاند.
    ڕەسوڵ لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەفەرمانی سەرۆک وەزیران محمد شەییاع سودانی و بەدووداچونی وەزیری بەرگری و سوپاسالار و سەرپەرشتیکردنی لێژنەی ڕادەستکردنی یارمەتیەکان بۆ گەلی فەلەستینی ، فڕۆکەکانی هێزی ئاسمانی جۆری 130cسەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێکەوتن بۆ گەیاندنی ئەویارمەتیانە ، کە باری 20 تۆنی هەڵگرتبوو ولە بنکەی شەهید محمد عەلائی ئاسمانیەوە بەڕێکەوت و لە فڕۆکەخانەی عەریش لە کۆماری میسڕی عەرەبی نیشتەوە.
    وتیشی ئەویارمەتیانە دەدرێنە مانگی سووری نێودەوڵەتی میسری تاکو بیگەیەننە گەلی فەلەستینی لەغەززە، ئەویارمەتیانەش بەفەرمانی سەرۆک وەزیران بۆ گەلی فەلەستینی بەردەوام دەبن.