بەغداد/ INA
کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو بڵاوکردەوە.
لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی سبەی ڕۆژی سێشەممە ساف و هەندێک تەماوی دەبێت، پلەکانی گەرماش لەناوچەی ناوەڕاست هەندێک دادەبەزن ، لە بەشی ڕۆژهەڵاتی باکووریش پەڵەهەور وڕێژنەباران دەبێت ،لەباشووریش ساف و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک دادەبەزن.
ڕۆژی چوارشەممەش لەناوەڕاست ووباشوور پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر نزمتردەبنەوەلەناوەڕاست، کەچی لە باکوور لەناوچەی باکوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن لەباکوور.
ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوەڕاست و باکوور پەڵەهەوردەبێت کەچی لە باشوور ساف دەبێت ، لەناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور پلەکانی گەرم لەڕۆژی پێشتر نزیک دەبن.
ڕۆژی هەینیش لەناوەڕاست ساف دەبێت کەچی لەباکوورو باشوور ساف وهەندێک هەوراوی دەبێت پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا هەندێک بەرزدەبنەوە.