به‌غدا ـ INA
وەزارەتی بازرگانی نیازی خۆی بۆ زیادکردنی پەنیر و شیری گه‌وران بۆ ناو سه‌به‌ته‌ی بەشەخۆراکی مانگانه ڕاگەیاند، هاوکات دووپاتی کردەوە کە توانیویەتی هەوڵەکانی هەندێک کەس بۆ بەرزکردنەوەی نرخی کەلوپەل و خۆراک سنووردار و لاوازبكات بگرێت، هۆکارەکەیشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە به‌شه‌كانی بەشەخۆراک سەقامگیری نرخەکانیان پاراست.
وتەبێژی وەزارەت، موسەننا فەریجی لەلێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی " سه‌باح" وئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه وڕایگەیاندووه" وه‌زاره‌تی بازرگانی دەستیکردووە بە خێراکردنی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکی پێش کۆتایی بۆ ئەمساڵ، بۆ سنووردارکردنی ئیستغلالکردنی بازرگانان، ئاماژەی بەوەشکرد کە "یەک سەبەتەی خۆراک ماوه وپێش كۆتایی ساڵی ساڵی ٢٠٢٣ دابەشدەکرێت و هەمان کوالیتی پێشووی ده‌بێت.
فه‌ریجی وتی " وەزارەت پێشتر پێشنیارێکی ڕاگەیاندبوو بۆ زیادکردنی بابەتی نوێی بۆ سەبەتەی خۆراک، لەوانە ئاردی سفر و پەنیر و شیری گەوران و ئه‌م پێشنیاره‌ش له‌وانه‌یه له‌دوایی دیراسه‌كردنی له‌ساڵی نوێ په‌سه‌ند و جێبه‌جێ بكرێت.
ئاماژە بەوەشیکرد" بەهۆی پابەندبوون بە خەرجکردنی ئەو تەرخانکردنە داراییانەی کە وەزارەت شایستەی هەیە، توانیمان سەبەتەی خۆراک ڕێکبخەین و ستایشی پاڵپشتی و پابەندبوونی حکومەت بە ڕێکخستنی کەلوپەلی بەشەخۆراکی بۆ هاوڵاتیان کرد.
فەریجی جەختی لەوە کردەوە کە سەبەتەی خۆراک بۆ هاوڵاتیان هۆی سەقامگیرکردنی نرخی كه‌ل وپه‌لی خۆراك بووه له‌بازاره‌كاندا به‌تایبه‌تی هۆی دابەزاندنی نرخی برنج و ئارد بووه .
لای خۆیەوە ئابوریناس و بەڕێوەبەری پێشووی دیوانی چاودێری دارایی، سەڵاح نوور، بە رۆژنامه‌ی سەباحی ڕاگەیاند: دابەشکردنی به‌شه‌كانی سەبەتەی خۆراک یارمەتیدەر بوو بۆ سەقامگیرکردنی نرخی کەلوپەله‌كانی خۆراکی سەرەتایی، به‌ڵام پێویسته دابەشکردنی به‌شێوه‌یه‌كی رێك وپێك بپارێزێت.
نووری ئاماژەی بەوەشیکرد" پێویستە بەهای خۆراکیی و کوالێتی ئەو ماددانە لەبەرچاو بگیرێت کە لەلایەن وەزارەتەوە دابینکراوە، چونكه بەردەوامی دابەشکردنی کەلوپەلی سەبەتەی خۆراک، نرخەکانیان لە بازاڕە ناوخۆییەکاندا داده‌بەزێت.