وەزیری ناوخۆ جەخت لەسەر پێویستی تەواوكردنی 100 مەفرەزەی تایبەتی یەكگرتوو بۆ بەرگری شارستانی دەكاتەوە

ئەمنی
  • 26-11-2023, 22:05
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری جەختی لەسەر پێویستی تەواوكردنی 100 مەفرەزەی تایبەتی یەكگرتوو بۆ بەرگری شارستانی كردەوە.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی بەرگری شارستانی بەغدا و پارێزگاكان كرد لە ڕێگەی بازنەی تەلەفزیۆنییەوە بە ئامادەبوونی ژمارەیەك سەركردە لە وەزارەتەكەدا، ئاماژە بەوە دەكات كە لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێژەی تەواوكردنی 100 مەفرەزە مۆدێل كراوە بەرگری شارستانی یەكگرتوو لەگەڵ سەرجەم دەزگاكانی لە سەرتاسەری عێراق، كە پێشتر لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندكرابوو، جگە لە پێداویستییەكانیان بۆ مەفرەزە نوێیەكان بۆ ساڵی داهاتوو.
    شمری جەختی لەوە كردووەتەوە: بەپێی بەیاننامەكە خێرایی تەواوكردنیان بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا ئامادەبن، ئاماژەی بەوەشكردووە: ئەم ناوەندانە خێرایی وەڵامدانەوە بەرز دەكەنەوە و پاڵپشتی مەفرەز و دەستەكانی دیكەش دەبن، هەروەها بزوێنەری ئاگركوژێنەوەی بچووك كە بەسەر زۆربەی مەفرەز و بەڕێوەبەرایەتییەكانی بەرگری شارستانیدا دابەش دەكرێن و پاڵپشتی ئۆتۆمبێلە گەورەكان دەكەن.
    جەختیشی لەوە كردەوە: یەكێك لە ئاراستەكانی وەزارەت ئەوەیە كە دۆخی بەرگری شارستانی لە سەرتاسەری وڵات بەرەوپێش ببات و لەڕووی لۆجستی و مرۆییەوە پشتیوانی لێبكرێت.