بەغدا - INA
ئەمرۆ یەك شەممە سەرچاوەیەكی حكومی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند كە سبەینێ دوو شەممە وەفدێكی باڵای عێراق سەردانی توركیا دەكات ، كە لە راوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران و سێ بەرپرسی بانكی ناوەندی و بەڕێوەبەری (12) بانكی عێراقی لەخۆدەگرێت, بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ ژمارەیەك لە دامەزراوە دارایی و بانكییەكانی توركیا.
١- وەفدەكەی عێراق, لەگەڵ بانكە توركییەكان پرسی كردنەوەی حسابی حەواڵەكردن بۆ بانكە عێراقییەكان و بە دراوی بیانی جیاواز تاوتوێدەكات.
٢- گفتوگۆ لەسەر ئەنجامدانی ئاسانكاری دەكات بۆ بەكارهێنانی كارتی ئەلەكترۆنی بۆ نیشتەجێ و گەشتیارە عێراقییەكان لە بازاڕی بانكیی توركیا.
٣- وەفدەكە, تاوتوێی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لەنێوان عێراق و توركیا دەكات لەڕێی پەنجەری كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانیەوە.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد