بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران داوای لە دادگای تاوانەكانی نێودەوڵەتی كرد، یارمەتی عێراق بدات بۆ دەستنیشانكردنی لایەنگرانی تیرۆر.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئەمشەو یەك شەممە پێشوازی لە كەریم ئەحمەد خان داواكاری گشتی دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان و شاندی یاوەری كرد و لە میانی كۆبوونەوەكەدا میكانیزمەكان گفتوگۆیان لەسەر كرا و هاوكاری نێوان حكومەتی عێراق و دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان بۆ لێپرسینەوە لە ئەندامانی باندە تیرۆریستییەكانی داعش كە تاوانیان لە عێراق ئەنجامداوە، بە شێوەیەك كە یارمەتیدەر بێت لە هێنانەدی دادپەروەری بۆ ئەو هەزاران قوربانییانەی بەدەستی تیرۆر لەناوچوون.
سودانی بەگوێرەی بەیاننامەكە جەختی لەسەر پێویستی پاڵپشتیكردنی عێراق كردووەتەوە لە لێپێچینەوە و لێپرسینەوە لەو توخمە تیرۆریستیانەی كە بوونەتە هۆی لەدەستدانی گیانی عێراقییەكان و كۆمەڵكوژی دڕندانەیان بەرامبەر بە خەڵكی سڤیل ئەنجامداوە، ئاماژەی بەوەشكرد : عێراق بە نوێنەرایەتیی جیهان بەرەنگاری تیرۆریزم بووەتەوە” ، توانی شكستی پێبهێنێت و قوربانی زۆری دا بۆ ئەوە.
داواشی لە دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان كرد، هاوكاری و پاڵپشتی عێراق بكات لە دەستنیشانكردنی ئەو كەسانەی كە پاڵپشتی تیرۆر دەكەن لە عێراق، جا دەوڵەت بن یان دامەزراوە، بە مەبەستی لێپێچینەوەیان لە دادگاكانی عێراق.
لای خۆیەوە خان جەختی لەوە كردەوە : دادگای تاوانە نێودەوڵەتییەكان ئارەزووی لێپێچینەوە و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو كەسانەی سەر بە ڕێكخراوە تیرۆریستییەكانن لە عێراق، و دابینكردنی دادپەروەری بۆ لێقەوماوان، ئاماژەی بەوەدا كە عێراقییەكان لە ڕێگەی یەكڕیزی و یەكگرتوویی خۆیانەوە داعشی تیرۆریستییان تێكشكاند و ئیرادە بۆ پاككردنەوەی خاكەكەیان.