بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی چوارەمین كۆبوونەوەی لێژنەی باڵای ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنانی كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بەدەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند: سودانی سەرپەرشتی چوارەمین كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنانی كرد، لە میانی كۆبوونەوەكەشدا ئەو دۆسیە و تەوەرانەی كە لە بەرنامەی كاردا بوون تاوتوێ كرا كە لەسەر بنەمای ئەوەی لە مەنهەجی حكومەتدا هاتووە، سەبارەت بە ئەولەویەتەكانی پەیوەست بەپڕۆژەكانی گەشەپێدان و وەبەرهێنان.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە كۆبوونەوەكەدا شایەتحاڵی دەنگدان بوو بەخشینی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكان لە مەرجی ڕاگەیاندن، بە پشتبەستن بە بڕیاری ژمارە (245)ی ساڵی 2019ی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ دامەزراندنی كارگەیەكی یوریا لە شوێنی ئەبی خەسیب و بۆ دامەزراندنی پڕۆژەیەكی یەكگرتووی گۆگرد لە كێڵگەی لەزاگا لە موسڵ.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : وەزارەتی كارەبا لە مەرجی ڕاگەیاندن بەخشرا، بە پشتبەستن بە بڕیارنامەی ژمارە (245)ی ساڵی 2019ی ئەنجومەنی وەزیران، بۆ دامەزراندنی وێستگەكانی غازی كەسك، فاوی بازرگانی و دیوانیە- شنافیە بوخاری، دابینكراون كە وەزارەتی كارەبا بەرپرسیارێتی هەڵبژاردنی كۆمپانیا جێبەجێكارەكان و پەسەندكردنی بنەمای (وەربگرە و پارەبدە) لە ئەستۆ دەگرێت،جگە لە پەسەندكردنی بڕوانامەی پێشوەختەی كۆمپانیاكانی تایبەتمەند لە دامەزراندنی ئەم سێ پڕۆژەیەی وەبەرهێنان.
ئەوەشی خستەڕوو : لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بۆ دەركردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە مەرجی ڕاگەیاندن لەسەر بنەمای بڕیارنامەی ژمارە (245)ی ساڵی 2019ی ئەنجومەنی وەزیران، سەبارەت بە گۆڕینی دیجیتاڵی و ئۆتۆماتیكیكردنی پڕۆژەی كاری حكومی لە وەزارەتدا، بەو مەرجەی وەزارەت بەرپرسیارێتی هەڵبژاردنی كۆمپانیا تایبەتمەند و باوەڕپێكراوەكانی لە ئەستۆ بگرێت،كە وەسفی كۆتایی لەلایەن لیژنەی فەرمانی دیوانی (22) لە ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكرێت، و پێشوەختە بڕوانامەدانی ئەو كۆمپانیایانە كە پڕۆژەكە جێبەجێ دەكەن پەسەند كراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : سەبارەت بە پڕۆژەی نوێی شاری نیشتەجێبوونی عەلی وەردی كە دەكەوێتە ناوچەی نەهرەوان، ئەنجومەن وەزارەتی بیناسازی و نیشتەجێكردنی لە مەرجی ڕاگەیاندن دوورخستەوە، بە پشتبەستن بە بڕیارنامەی كابینەی حكومەت ژمارە (245)ی ساڵی 2019 ، بە مەرجێك وەزارەت بەرپرسیارێتی هەڵبژاردنی كۆمپانیا جێبەجێكارەكان و مۆدێلی ئابووری بۆ دامەزراندنی شارەكە لە ئەستۆ بگرێت.