بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"ساڵح مەهدی حەسناوی" وەزیری تەندروستی و "نەعیم عبودی " وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ،پتەوکردنی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەتیان تاوتوێکرد.
وەزارەتی تەندروستی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا رایگەیاندوە :- ئەمڕۆ یەک شەممە "ساڵح مەهدی حەسناوی"وەزیری تەندروستی ، لەبارەگای وەزارەت ،پێشوازی لە "نەعیم یاسر عەبودی"وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرد ، بە ئامادەبوونی ستافی پێشکەوتووی هەردوو وەزارەت.
،لە میانی کۆبوونەوەکەدا پرسی خوێندن و پێدانی نازناوی ئەکادیمی تاوتوێ کرا، هەروەها کۆمەڵێک تەوەر لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا، لەوانە بیمەی تەندروستی و میکانیزمی جێبەجێکردنی بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی دەوڵەت، لەوانەش وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی،لە چوارچێوەی یاساکاندا گفتوگۆیان لەبارەوە کرا .
هەر لەمیانی دیدارەکەدا وەزیری تەندروستی دووپاتی کردەوە :- کە هەوڵەکانی وەزارەت بۆ بەرزکردنەوەی ئاسۆی هاریکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وەزارەت و پاڵپشتی تەواوی بۆ هەوڵە زانستی و توێژینەوەکان و بەدواداچوونی پێشهاتە زانستییەکان کە بەشدارن لە بەرزکردنەوەی واقیعی تەندروستی لەوڵات و هەوڵە هاوبەشەکان بۆ پەرەپێدانی واقیعی زانستی بەرز نرخاند.
لای خۆیەوە، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ،جەختی لە بەردەوامی هاوکاری و کارکردن بە ڕۆحی یەک تیم لە خزمەتی نەخۆش و خوێندکاران لە عێراق کردەو