دەستەی حەشدی شەعبی :- دواین ئاماری قوربانیانی بۆردومانەکەی سەر جورف نەسر بۆ 9 شەهید بەرزبووەتەوە

ئەمنی
  • 26-11-2023, 16:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە، هێزەکانی حەشدی شەعبی ڕایگەیاند:- کە ژمارەی کوژراوانی بۆردومانی ئەمریکا بۆ سەر جورف نەسر بۆ 9 شەهید بەرزبوویەوە.
    دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:- پرسەی شەهیدی قارەمان (ماجد عەبدوڵڵا کازم شیباوی) رادەگەیەنین، کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەست دا، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لەئەنجامی بۆردومانی دوژمنکارانەی هێزەکانی ئەمریکی بۆ سەر جورف نەسر لە هەفتەی ڕابردوو.
    وەک ئاماژەی پێداوە:- لەگەڵ بەرزبوونەوەی ژمارەی کوژراوان بۆ 9  کەس، و 3 لە برینداران هێشتا چارەسەر وەردەگرن.
    دەستەکە ئەوەشی خستۆتەروو :- کە لەگەڵ ئەم کارەساتە پڕ لە ئازارە، پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی دڵسۆزانەی ئاراستەی خانەوادەی کۆچکردووی ئازیز و سەرجەم کەسانی نزیکی دەکات.