سەرۆک کۆمار جەخت لەسەر پێویستی لێپرسینەوە لە چەتەکانی داعش دەکاتەوە لە ڕێگەی کۆکردنەوەی بەڵگەنامەکان

سیاسی
  • 26-11-2023, 16:00
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار،جەختی لەسەر پێویستی دڵنیابوون لە لێپرسینەوە لە تاوانەکانی داعش کرد لە ڕێگەی کۆکردنەوە و بەڵگەنامە و دیۆکۆمێنتەکان.
    سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردویەتی،تیایدا هاتووە :- ئەمرۆ یەک شەممە"لەتیف جەمال ڕەشید" سەرۆک کۆمار، لە کۆشکی بەغدا پێشوازی لە "کەریم ئەحمەد خان" داواکاری گشتی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی و وەفدی یاوەریکرد.
    لە میانی دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە کە عێراق تووشی هێرشێکی تیرۆریستی دڕندانە بوو لەسەر دەستی داعش،لەو ماوەیەدا قێزەونترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجامداوە،بەتایبەت ئەو کارەساتەی کە  ئێزیدییەکان تووشی بوون، هەروەها تاوانەکانی ڕژێمی دیکتاتۆری پێشو  لە هەڵەبجە و ئەنجامدانی ئەنفال و گۆڕە بەکۆمەڵەکانی باشووری وڵات، هەروەک جەختی لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی لێپرسینەوە کردەوە  لەم پێشێلکاریانە لەسەر ئاستی مرۆیی و کۆمەڵایەتی.
    بەپێی بەیاننامەکە سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە گرنگی یەکخستنی ڕاستەقینەی هەوڵەکان کرس بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو تاوانانەی کە منداڵان و ژنان و بەساڵاچووانی کردە قوربانی .
    لای خۆیەوە کەریم ئەحمەد خان باسی لە  کارەکانی دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کرد لە درێژەدان بە لێکۆڵینەوە لە کردەوە تیرۆریستییەکان