بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران دەستلەکارکێشانەوەی "نەجم جبوری " پارێزگاری نەینەوای پەسەند کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ "محەممەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران، دەستلەکارکێشانەوەی "نەجم عەبدوڵڵا عەبدولجبور "پارێزگاری نەینەوای پەسەندکرد.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە :- جبوری دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد، دوای ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ئەو ڕاسپاردەی ڕەتکردەوە کە لە 17ی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە پەسەندکرابوو، بەدەرکردنی لێپرسینەوە و ڕێکارەکانی دادپەروەری، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی 12ی یاسای لێپرسینەوە و دادپەروەری نیشتمانی ژمارە 10ی ساڵی 2010.
هەر بەپێی ڕاگەیرلەندراوەکە :- لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ "جبوری " سەرۆکوەزیران سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەوڵانەی لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکە جێبەجێکارەکانیدا کردوویەتی دەربڕی.