بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی گشتی خانەنشین،خەرجکردنی وەجبەی حەوتەمی هاوکاری بۆ برینداران و کەسوکاری شەهیدان و قوربانیانی تیرۆر ڕاگەیاند.
"حسام عەبدولسەتار"جێگری سەرۆکی دەستەی گشتی خانەنشینی نیشتمانی،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، کە بریتیە لە خەرجکردنی شایستەیی شەهیدان و برینداران و قوربانیانی تیرۆر، ئەمڕۆ دەستەکە دەستیکرد بە خەرجکردنی وەجبەی حەوتەمی شایستەی دارایییەکان بۆیان کە 24,314 سودمەند بوو،بەپێی میکانیزم و ڕێوشوێنەکان پێشتر باسکرابوون سودمەند دەبن.
عەبدولسەتار داوی لەو سودمەندبوانە کرد کە کورتە نامەیان پێدەگات سەردانی شوێنەکانی خەرجکردن بکەن بۆ وەرگرتنی شایستەکانیان.