بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی خولی پێنجەمی مۆڵەتدان دوو کۆمپانیا سێ کێڵگەیان وەرگرت بۆ کارکردن تێدا، هاوکات هەوڵەکانی وەزارەتی بۆ گەیشتن بە دابینکردنی غاز بۆ پێداویستی ناوخۆ و گواستنەوە و هەناردەکردنی بۆ دەرەوە پشتڕاستکردەوە.
"باسم محمد خزەیەر"بریکاری وەزارەت بۆ کاروباری دەرهێنان، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: کۆمپانیا براوەکانی خولی پێنجەمی مۆڵەتدان بریتین لە کۆمپانیای هیلال بۆ وزە، کە سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی مەوڵەتی کارکردن لە دوو کێڵگە لەناو کۆمپانیای نەوتی ناوەند، هەروەها کۆمپانیایەکی دیکەش توانی گرێبەستی کێلگەی حەویزە بەدەستبهێنی.
بریکاری وەزارەتی نەوت ئاماژەی بەوەشکرد:- کە وەزارەت چاوەڕێی کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان دەکات بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەری خۆیان بۆ وەبەرهێنان لەو کێڵگاکاندا.
ووتیشی :- خواستێکی گەورە لە وەزارەتی نەوت هەیە سەبارەت بەو کێڵگانە ،کە عێراق جگە لەوەی وڵاتێکی نەوتییە ،وڵاتێکی غازیشە.
هەروەک جەختیشی کردەوە، کە وەزارەتی نەوت هەوڵدەدات عێراق وڵاتێک بێت کە پێداویستییە ناوخۆییەکانی غاز دابین بکات و ببێتە سەرچاوەی غاز.
هەڵبژادەی نیشتمانی ماڵئاوایی لە كەندوای 26كرد