به‌غدا ـ INA
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، لیژنه‌ی باڵای تایبه‌تی په‌یوه‌ندیدار بۆ سازكردنی كۆنگره‌ی ناوه‌رۆكی میدیایی به‌ئامانج یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی سازكرد به‌مه‌به‌ستی تاوتووێكردنی ئاماده‌كاریه‌كانی سازكردنی كۆنگره‌ی پیشه‌سازی ناوه‌رۆكی میدیایی له‌عێراق ( چیرۆكێكی عێراقی) كه‌بڕیاره له‌ناوه‌راستی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی 2024 ساز بكرێت.
په‌یامنێری ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" لیژنه‌ی باڵای تایبه‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌سازكردنی كۆنگره‌ی ناوه‌رۆكی میدیایی به‌ئامانج، یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسانی عه‌ره‌ب و عێراقی موئه‌یه‌د لامی سازكرد به‌مه‌به‌ستی دیاركردنی دیدگایه‌ك سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی ئیداره‌كردنی رۆژانی سازكردنی كۆنگره‌ی پیشه‌سازی به‌ناوه‌رۆكی میدیایی له‌عێراق (چیرۆكێكی عێراقی).
هه‌روه‌ها وتی" لیژنه‌ی ناوبرا ئامانجی سازكردنی ئه‌م كرنگره‌یه و جۆره‌كانی ناوه‌رۆكه‌كانی میدیایی گفتوگۆیی كرد به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی ئامانجی دیاریكراو له‌سازكردنی ئه‌م كۆنگره‌یه، هه‌روه‌ها تیشكی خسته سه‌ر ئه‌و پرۆژانه‌ی كه‌حكومه‌ت جێبه‌جێی ده‌كات له‌گه‌ڵ گه‌یاندنی وێنه‌ی راسته‌قینه‌ی عێراق و گه‌شه‌سه‌ندنی و بازنه‌ی ئه‌م گه‌شه‌سه‌ندنه به‌هه‌موو لایه‌نه‌كانیه‌وه.
ئاماژه به‌وه‌شی دا كه‌لیژنه‌كه هه‌نگاوه‌كانی پراكتیكی و رێكاره‌كانی لۆجستی بۆ كۆنگره‌كه تاوتووێی كرد كه‌بڕیاره كاره‌كانی له‌ناوه‌راستی مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو 2024 ده‌ستپێ بكات.