بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"دادوەر فایق زەیدان" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،جەختی لەسەر پێویستی دۆزینەوەی بەرگێکی یاسایی کردەوە بۆ پاراستنی ناوەندەکانی ژنان.
ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،ئاماژەی بەوەداوە:-کە ئەمڕۆ دادوەر "فایق زەیدان" سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەشداری کرد لە وۆرکشۆپێک بۆ تاوتوێکردنی چوارچێوەی یاسایی بۆ پاراستنی ناوەندەکانی ژنان،کە بە ئامادەبوونی "ئەحمەد ئەسەدی" وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، و "ئێریک شۆفالیە " باڵیۆزی فەرەنسا،و "نەجم عەبدوڵڵا "سەرۆکی دەزگای داواکاری گشتی و "لەیس جابر " سەرۆکی دەستەی چاودێری دادوەری،و ژمارەیەک دادوەر و ئەندامانی داواکاری گشتی و پارێزگاری ئەنبار و پەرلەمانتارانی پارێزگاکانی (دیوانیە - کەرکوک) و ڕاوێژکاری ئەنجومەنی دەوڵەت و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران و بەڕێوەبەری گشتی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و بەڕێوەبەری گشتی بەشی ئافرەتان لە وەزارەتی کار، و بەڕێوەبەری گشتی باری شارستانی و پاسپۆرت و ئیقامە.
بەپێی بەیاننامەکە دادوەر "زیدان"جەختی لەسەر پێویستی دۆزینەوەی بەرگێکی یاسایی کردەوە بۆ پاراستنی ناوەندەکانی ژنان.