بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، بەشی ڤێتێرنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵ ،مەرج و کۆنتڕۆڵەکانی لەبارەی هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو ئاشکراکرد، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە جوڵەی ئاژەڵ لە ناوخۆی عێراق مەرجدارە بە بوونی بڕوانامەی تەندروستی.
"ثامر خەفاجی" بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەت،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: عێراق ئەندامی ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی ئاژەڵە (WOAH)، هەربۆیە پشت بە یاسای تەندروستی بۆ ئاژەڵە وشکانییەکان WOAH و ڕێکخراوی جیهانی تەندروستی ئاژەڵان دەبەستێت.
"خەفاجی" ئاماژەی بەوەشکرد:- سیستەمێک هەیە بۆ ئاڵوگۆڕکردنی بڕوانامەی تەندروستی ڤێتێرنەری لەنێوان وڵاتاندا.
ووتیشی :- عێراق پێویستی بە بڕوانامەی تەندروستی ڤێتێرنەری هەیە کە لەنێوان هەردوو وڵات واژۆکراوە، وەک مەرجێکی بنەڕەتی بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو.
دووپاتیشی کردەوە:- کە هیچ ڕەزامەندییەک بۆ هاوردەکردنی ئاژەڵی زیندوو نادرێت، مەگەر بڕوانامەی تەندروستی ڤێتێرنەری هەبێت کە واژۆی لە نێوان عێراق و ئەو وڵاتەی هاوردەی لێوە دەکات.
ڕوونیشیکردەوە :- جوڵەی ئاژەڵ لە ناوخۆی عێراق مەرجدارە بە بوونی بڕوانامەی تەندروستی و سەلماندنی ئەوەی کە ئەم ئاژەڵانە دوورن لە نەخۆشییە پەتاییەکان.
ئەوەشی خستەروو :- کە بەشی ڤێتێرنەری سیستەمێکی چاودێری پەتازانی هەیە کە پەیوەندی بە چاودێریکردن و لێکۆڵینەوە لە نەخۆشییە سنووربەزێنەکانەوە هەیە، هەروەها نەخۆشییە پەتاییەکان لە ناوخۆی وڵاتدا، هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە کە هەماهەنگییەکی بەردەوام لەگەڵ ڕێکخراوی تەندروستی ئاژەڵانی جیهان و خۆراکی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوی کشتوکاڵ (FAO)، و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) هەیە.
سەرۆك وەزیران سەردانی بریتانییه دەكات