بەغداد/INA
ئەمرۆ یەک شەممە "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، جەختی لەسەر پێویستی پلانی پەرەپێدانی پێنج ساڵەی گرتنەبەری گۆڕانکاری دیجیتاڵی و میکانیزمەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- "محەمەد شیاع سودانی"سەرۆک وەزیران دەستپێکی یەکەم کۆنفرانسی پلانی گەشەپێدانی نیشتمانیی پێنج ساڵەی کردەوە، کە لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە بە هاوکاری لەگەڵ بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادەکراوە،و بۆ ماوەی 26-28ی تشرینی دووەم کارەکانی بەردەوام دەبێت.
سەرۆک وەزیران، لەووتارێکدا لە میانی کۆنفرانسەکەدا،جەختی لەوە کردەوە کە تەحەددیاتەکان پێویستی بە پلانی یەکگرتوو هەیە بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێنێسانسێکی گشتگیر لە ماوەی داهاتوودا .
ئاماژەی بەوەشکرد:- کە عێراق لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە پچڕاوە لە گەشەپێدان، بەهۆی شەڕ و گەمارۆ وجەنگ و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
ڕاشیگەیاند :- کە حکومەت کاردەکات بۆ ئەوەی گەشەپێدان بخا سەر ڕێڕەوی خۆی و خستنەگەڕی پلانەکانی گەشەپێدان،جگە لە پەلەکردن لە ئاستی خێرایی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی کە هەن، کە ژمارەیان زیاتر لە حەوت هەزار پڕۆژەیە،هەروەها جێبەجێکردنی پڕۆژەی نوێ کە دەبێتە هۆی گەشەپێدان و خزمەتگوزاری زیاتر.
هەروەک حکومەت گرنگی بە پڕۆژە ستراتیژییەکان دەدات، لەگەڵ دیدگای گەشەپێدانی بەردەوام تا ساڵی 2030، لەوانە پڕۆژەکانی ژێرخانی وزەی پاک و ڕێگای گەشەپێدان و پرۆژەی بەندەری فاو و هیتر.
سەرۆک وەزیران ،جەختیشی لە پێویستی دابینکردنی باشترین هەلومەرج لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکان کردەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی پلانی پێنج ساڵە، لەوانەش پارێزگاکان.
ووتیشی:- حکومەت، لە سەرەتای کارەکانیدا، پاڵپشتی پارێزگاکانی کرد، لە ڕێگەی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگاکانەوە، کە سەرکەوتوو بوو لە گۆڕینی زۆرێک لە بڕیارەکان و ئەنجامەکانی دەرکەوتن لە ماوەی ساڵێکی تەمەنی حکومەتدا.
ئەوەشی خستەروو :-کاتی ئەوە هاتووە پلانی نوێی گەشەپێدان ڕەهەندی ئابووری هەبێت لەسەر بنەمای هەمەچەشنکردنی ئابووری.
لەدرێژەی قسەکانیدا ووتیشی:- حکومەت بناغەکانی بۆ هەمەچەشنکردنی ئابووری داناوە،لەوانەش دامەزراندنی سندوقی عێراقی بۆ گەشەپێدان،کە ئامانجی هەیە بۆ دروستکردنی ژینگەی وەبەرهێنانی یەکگرتوو لە وڵاتدا.
روونیشیکردەوە :- کە دەستپێشخەری (ڕیادە) یارمەتی گەنجان دەدات بیرۆکەکانیان لە کەرتە بەرهەمهێنانەکاندا گەشە پێبدەن.
سەرۆک وەزیران لەبەشێکی ووتارەکەیدا ووتی :- بودجەی سێ ساڵی پشتگیری لە کەرتی تایبەت دەکات بە پێدانی گەرەنتی کارەکەی، کە دەبێتە هاندان بۆ ژینگەی بازرگانی و وەبەرهێنان.
جەختیشی کردەوە لە کارکردنی زۆر بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت و تەواوکردنی پێکهێنانی ئەنجوومەنی گەشەپێدانی، بەو پێیەی نوێنەرایەتی هاوبەشی سەرەکی کەرتی حکومی دەکات ، هەروەک سەرکەوتن لە گەیشتن بە هەمەچەشنی ئابووری، و دابینکردنی ژینگەیەکی بەهێز بۆ ناساندنی کەرتی تایبەت گەشەپێدان دروست دەکات و واقیعی دۆخەکە دەگۆڕێت، هەروەها کارمان کردوە بۆ بەردەوامبوون لە بنیاتنانی پەیوەندی ئابووری بەهێز لە نێوان عێراق و وڵاتانی جیهان، لەسەر بناغەکانی بەرژەوەندیی هاوبەش و حکومەت کاری کرد بۆ چاکسازی لە کەرتی بانکی و دارایی، بە ئەلیکترۆن کردنی هەموو ئابووری و خزمەتگوزارییەکان و چالاکییەکان.
ئەوەشی وت :- بەدیجاڵکردنی دەروازە سنوورییەکان،گۆڕانکاری بوو بەرەو بەکارهێنانی پارەدانی ئەلیکترۆنی لە هەموو مامەڵەکانی بازاڕ و بازرگانیدا.
ئاماژەی بەوەشدا :-کە پلانی پەرەپێدانی پێنج ساڵە بۆ وەرگرتنی گۆڕانکاری دیجیتاڵی، بە پەسەندکردن سیستەمی ئەلیکترۆنی لە هەموو لایەنەکانی ژیاندا گرینگی زۆری هەیە.
لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەروو :- کە پێویستمان بە داتا و پێوەرێکی دروستی گەشەپێدان هەیە بۆ ئەوەی پلانەکانی گەشەپێدان سەرکەوتوو بن و پێویستی بە ئەنجامدانی سەرژمێرییەکی ورد و گشتگیر هەیە بۆ دانیشتوان و شوێنی نیشتەجێبوونیان و ژینگەی کارکردنیان.
ڕوونیشیکردەوە :- کە بڕیارە ساڵی داهاتوو، 2024 سەرژمێری گشتی ئەنجام بدرێت،و ڕێنماییمانداوە کە هەموو پێداویستییە دارایی و لۆجستیکییەکان دابین بکرێت بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت.
تەئکیدیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە پێویستە پلانی گەشەپێدانی پێنج ساڵە فەزای بەدیهێنانی حوکمڕانییەکی باش دروستبکات، و میکانیزمی گونجاو بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و وشککردنەوەی سەرچاوەکانی گەندەڵی لە هەر شوێنێکدا بێت بکات،هەروەک بوونی گەشەپێدانێکی پێنج ساڵە و پشتڕاستکراوە پلانەکە ئاماژەیە بۆ دۆخی سەقامگیری ئەمنی، سیاسی، کۆمەڵایەتی و ئابووری، و دەبێت بەدەستبهێنرێت و ئەنجامی پلانەکانی گەشەپێدان دەبێت ڕەنگدانەوەی ئەرێنی لەسەر چینە هەژارەکانی کۆمەڵگا هەبێت، بە دابینکردنی خانوو و پەروەردە و تەندروستی باش و باشترکردنی ئاستی داهات،و کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا.
لەکۆتایی وتارەکەیدا سەرۆک وەزیرن وتیشی:- حکومەت کارى کرد، لەماوەى ساڵى یەکەمیدا، بۆ کەمکردنەوەى ڕێژەی هەژاری و بێکاری، لە ڕێگەى تۆڕى پاراستنى کۆمەڵایەتییەوە،بەباشترکردنى سەبەتەى خۆراک، و گرنگیدان بە پرۆژەى تەندروستى و پەروەردە،و خزمەتگوزاری ، کارکردن بۆ ئەوەى هەژاری لەنێو هەژاراندا بە میرات نەچێت بۆ خێزانەکانیان، و دامەزراندنی سندوقێک بۆ پشتگیریکردنی ناوچە هەژارەکان.