بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، بە ئامادەبوونی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران، یەکەمین کۆنفرانسی ئامادەکردنی پلانی گەشەپێدانی نیشتمانی پێنج ساڵە لە عێراق دەستیپێکرد.
پەیامنێرمان لە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پێی ڕایگەیاندین: کە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، کارەکانی یەکەمین کۆنفرانسی پلانی گەشەپێدانی نیشتمانی بۆ ماوەی پێنج ساڵ دەستی بەکارەکانی کرد.