دەستەی کەشناسی :- لەم هەفتەیەدا باو باران بەڕێوەیە

ناوخۆ
  • 26-11-2023, 12:30
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، دەستەی کەشناسی ڕەوشی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند،کە پێشبینی بارانبارین و ڕەشەبا و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
    دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە:-سبەی دوو شەممە،ئاسمانی وڵات نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی پەرش و بڵاو، هەروەها ئاراستەی با بەرەو باشووری ڕۆژهەڵات دەبێت،و خێرایی سووک بۆ مامناوەند دەبێت،لە ڕۆژدا بەرەو باکووری ڕۆژئاوا دەبێت،کە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی تۆز و  پلەکانی گەرما،چەند پلەیەک دادەبەزێت،هەروەک لە ناوچەی باکووریش ئاسمان باراناوی دەبێت لەگەڵ ڕەشەبا،پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن لە چاو ڕۆژانی پێشوو .
    سەبارەت بە ناوچەکانی باشووری وڵاتیش ئاسمان ساماڵ  دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-بۆ ڕۆژی سێشەممە ئاسمان  هەندێک پەڵە هەور دەبێت لە سەرتاسەری وڵاتدا،و پلەکانی گەرما کەمێک بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە هەموو ناوچەکانی وڵات دادەبەزن.
    سەبارەت بە ڕەوشی کەشوهەوای ڕۆژی چوارشەممە ، ئاسمان لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو کەمێک بەرزدەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.
    سەبارەی بە ڕەوشی کەش وهەوای رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو،دەستەی کەشناسی ڕوونیکردۆتەوە ، کە ئاسمان  نیمچە هەور دەبێت،و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە بە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.