عامری: هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان شایستەیەکی دەستوورییە و ناکرێت دوابخرێت یان هەڵبوەشێتەوە

سیاسی
  • 25-11-2023, 23:08
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەمڕۆ شەممە"هادی عامری " سەرۆکی هاوپەیمانی بونتات دووپاتی کردەوە کە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان شایستەیەکی دەستوورییە و ناکرێت دوابخرێت یان هەڵبوەشێتەوە.
    عامری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:- هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان شایستەیەکی دەستوورییە کە ناکرێت دوابخرێت یان هەڵبوەشێنرێتەوە.
    ڕاشیگەیاند :- کە ئەنجومەنی پارێزگاکان گرنگییەکی زۆر گەورەیان هەیە بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان.
    ئاماژەی بەوەشکرد:- ئەنجومەنی پارێزگاکان گرنگن و دەبێت باش ئاگاداری ئەوە بین،چونکە پرۆسیەکی خزمەتگوزاری ناوخۆیی یە و خزمەتی هاوڵاتیان دەکات.
    ڕوونیشیکردەوە:- ئەرکی ئێمەیە بەرامبەر بە پارێزگاکانمان و گەلەکەمان خزمەتگوزاریان پێشکەش بکەین.
    عامری ووتیشی :-  هیچ دواکەوتن و دواخستنی وادە ، لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ئارادا نی یەو  نابێت،هۆشداریشیدا کە گروپەکانی بەرگری  عێراقی نوێنەرایەتی هاوپەیمانی بونیات دەکەن لە  ڕووبەڕووبونەوەی داگیرکاری ئەمریکی و داعشی تیرۆریستی بوونەتەوە.
    عامری جەختی لەوەشکردەوە:-کە ئەو هاوپەیمانیەتیەی ئێمە دروستی دەکەین، کوتلە موجاهیدییەکان لەخۆدەگرێت و پێگەیەکی گرنگی هەیە، ئێمەش تەنها قبووڵی دەکەین پلەی یەکەم لە هەڵبژاردندا بەدەستبهێنێت.
    وەک عامری ئاماژەی پێدا :- ئێمە شانازییەکی گەورەمان هەیە لە ڕێگەی بەخشین و قوربانیدان و دڵسۆزی و جیهاد لە بەرگریکردن لە عێراق و شوێنە پیرۆزەکان، تەئکیدیشی لەوە کردەوە:-کە پێویستە بە ئامادەبوونی ئێوەو کاندیدەکان ، عێراقێکی بەهێز و ئازیز و ئاوەدان بنیات بنێن.
    عامری لەدرێژەی قسەکانیدا ئەوەشی خستەروو :- کە  رێگای خزمەتکردنی هاووڵاتیان شەرەفە و پێویستە کاندیدەکانی هاوپەیمانی بونیات ئیرادەی خۆیان بۆ خۆکاندیدکردن لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان بەهێزتر بکەن و شەو و ڕۆژ کار بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتیان بکەن.
    ئەوەشی وت :- کە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان شایستەیەکی دەستوورییە و ناتوانرێت دوابخرێت یان هەڵبوەشێنرێتەوە،ئەرکی ئێمەیە بەرامبەر پارێزگاکانمان و گەلەکەمان خزمەتگوزاری پێشکەش بکەین.