مالیکی: هەڵبژاردن باشترین ڕێگایە بۆ چاکسازی

سیاسی
  • 25-11-2023, 23:07
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ شەممە"نووری مالیکی"سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا،دووپاتیکردەوە کە هەڵبژاردن باشترین ڕێگایە بۆ گەیشتن  بە ئامانجەکان و رێگای چاکسازی.
    "مالیکی"!سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ،ڕایگەیاند:- لە  وتارێکدا لە میانی بانگەشەی فراوانی هەڵبژاردن  بۆ کاندیدانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، ڕوونی کردەوە:-کە بەشداری نەکردن لە هەڵبژاردن بە واتای ڕێگە خۆشکردنە بۆ ئەوەی گەندەڵکاران بگەنە پۆستی بەرپرسیارێتی لە ئەنجومەنی پارێزگا یان پەرلەمان.
    مالیکی لە هەر لە وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە:- سندووقەکانی دەنگدان ئیرادەی خەڵک دیاری دەکەن و لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە بەشداری فراوان لە هەڵبژاردنەکاندا نوێنەرایەتی ئیرادەی خەڵک دەکات لە ڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە.
    هەروەک "مالیکی" هۆشداریدا لەوەی کە هەرکەسێک ڕێگری لە بەشداریکردنی خەڵک بکات لە هەڵبژاردنەکاندا، ئەوا  ڕێگری دەکات  لە بەشداریکردن لە دروستکردنی داهاتوویان.
    ووتیشی :- گۆڕانکاری و چاکسازی لەڕێگەی هەڵبژاردنەوە ڕوودەدات،چونکە شایستەی دەستووری و نیشتمانین،و ئامادەنەبوون لە هەڵبژاردنەکاندا، واتا ناتوانن شەراکەتی بەدەستبهێنن و چاکسازی ئەنجام بدەن ، بەڵکو دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی لە نێوان پێکهاتەکاندا.